ناگیلسمان لە یاریزانەكانی بایرن میونشن توڕەیە

جولیان ناگیلسمان، ڕاهێنەری بایرن میونشن سەرسامیی خۆی لە ئاستی یاریزانەكانی ‏بەرامبەر یانەی بوروسیا میونشنگلادباخ پیشاندا.‏

بایرن میونشن لە یەكەم یاریی ساڵی 2022 بە شكست دەستی پێكرد و (1-2) لە یاریگای ‏خۆی بە گلادباخ دۆڕا.‏

ناگیلسمان پێیوایە یاریزانەكانی بەشێوەیەكی گونجاو مامەڵەیان لەگەڵ یارییەكەدا نەكردووە ‏و ئاستێكی خراپیان پێشكەش كردووە.‏

وتیشی، “هەڵەی تاكی زۆر لە یاریزانەكانەوە هەبوون، ئەوەش كارئاسانی بۆ یاریزانەكانی ‏تیپی بەرامبەر كرد باشتر یارییبكەن”.‏

ناگیلسمان پێیوایە شكستەكە لە جێی خۆیدا نەبووە و تەنها بەهۆی سێ هێرشی ‏هەڵگەڕاوەوە دۆڕاون.‏

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

بابەتی دواتر

هەلی یاریكردنی مێسی بەرامبەر لیۆن كەمە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماسکیرانۆ لە لێواری دەرکردندایە

خاڤیێر ماسکیرانۆ، ئەستێرەی دێرین و ڕاهێنەری لاوانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە کارەکەیدا سەرکەوتوو نەبووە، لە ئێستادا ئەگەری دوورخستنەوەی هاتووەتە…
Total
0
Share