بین سپۆرت: ناپۆلی گفتوگۆكانی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ دەستپێكرد

كەناڵی بین سپۆرتی وەرزشی ئاشكرایكردووە، كە ئیدارەی ناپۆلی لە ئێستادا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ڕۆناڵدۆ تا بیگوازێتەوە بۆ ڕیزەكانیان.

بین سپۆرت بڵاویكردۆتەوە بەرپرسێك لە یانەی ناپۆلییەوە پێی ڕاگەیاندوون ئیدارەی یانەكە گفتوگۆكانیان لەگەڵ ڕۆناڵدۆ دەستپێكردووە.

بین سپۆرت باسی لەوە كردووە كە خۆرخی میندێز كەوتۆتە مامەڵە كردن و لە ئێستادا لەسەر موچە و بۆندەكە قسە دەكەن.

ڕۆناڵدۆ دەیەوێت پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان پەیوەندی بە یانەیەكەوە بكات كە لە چامپیۆنز لیگدا یاریی بكات.

لە ئێستادا خۆرخی میندێزی بەڕێوەبەری كارەكانی، یاریزانە پورتوگالییەكەی پێشكەشی یانەكانی ناپۆلی و سپۆرتینگ لیشبۆنە كردووە.

بابەتی پێشتر

تین هاگ هەڕەشە لە ماگوایەر دەكات

بابەتی دواتر

کازمی: بە قەیرانێکی سیاسیدا تێدەپەڕین هەڕەشە لە ئاسایشی عێراق دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ لەسەر مباپی ناوەستێت

پرۆگرامی ئیلچیرینگتینۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە کە ئیدارەى ڕیاڵ مەدرید زۆر لە هەڵسوکەوتەکانی مباپی بێزار بووە. ئەو پڕۆگرامە باس لەوە…
Total
0
Share