لاپۆرتا بە پەلە فریای چاڤی دەکەوێت

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە لە گواستنەوەکانی زستانەی 2023دا، جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ نێو بازاڕی گواستنەوەکان و دوو یاریزان دەکڕێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”، بەکارخستنی 158 ملیۆن یورۆ لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 و کڕینی چەندین یاریزان هێشتا کەلێنەکانی پێکهاتەی چاڤی هێرناندێزی پڕنەکردووەتەوە.

بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە، لاپۆرتا بەپەلە لە مێرکاتۆی زستانەدا دوو یاریزان بۆ پێگەکانی ناوەند و بەرگری باڵی ڕاست دەکرێت.

لە ئێستادا سەرچاوەکان دوو یاریزانیان پاڵاوتووە بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی بەرشلۆنە و جێگرتنەوەی سێرجیۆ بوسکێتس، یەکەمیان ڕوبین نیڤێسی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی وڵڤەرهامپتنە، ئەوی دیکەیان نگۆلۆ کانتی یاریزانی یانەی چێڵسییە.

موندۆ نووسیویەتی، یەکەمیان چانسی گواستنەوەی بەهێزترە، بەوپێیەی تەمەنی 25 ساڵە و تواناکانی لە کانتی باشترن، بەتایبەت ئەگەر لە یانەیەکی گەورەی وەک بارسا یاری بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان گه‌یشته‌ (16) و به‌رشلۆنه‌ی ڕه‌وانه‌ی “یوروپالیگ” کرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، ئینته‌ر میلان هاوشانی بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنی…
Total
0
Share