تەندروستیی عێراق ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون و کۆلێرا راگەیاند

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون و کۆلێرا راگەیاند.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە ماوەی ئەمساڵدا گەیشتە 211 کەس.

وتیشی، “لەو ژمارەیە 185یان تووشی تای خوێنبەربوون بوون و 26 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە”.

بەپێی ئامارەکانی تەندروستیی عێراق، لە هەولێر7 تووشبووی تای خوێنبەربوون، لە دهۆک 5 تووشبوو، یەک گیانلەدەستدان، لە سلێمانی 3 تووشبوو تۆمارکراون.

هەروەها لە کەرکوکیش، 4 کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون و کەسێکیش گیانیلەدەستداوە.

هەر بەپێی ئامارەکانی تەندروستیی عێراق، ئاماری تووشبوون بە کۆلێرا نزیکەی 400 حاڵەتە و لەو ژمارەیە 119 یان لە پارێزگای سلێمانی بوون، 109یان لە کەرکوک بوون، لە پارێزگای دیالەش 107 تووشبوو تۆمارکراون، هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بەو نەخۆشییە تۆمارنەکراوە.

 

بابەتی پێشتر

وتەبێژی هێزەکانی 70ی یەکێتی: لە بانکی تی بی ئای تەوتینی مووچەمان دەستپێکردووە

بابەتی دواتر

بزوتنەوەی گۆڕان: هەر وەزیرێک بڕیاری کشانەوە نەدات پەیوەندی بە گۆڕانەوە نامێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share