لە هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراقدا 28 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە

جێگری سەرۆکی ناوەندی ستراتیجی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، حازم رودەینی رایگەیاند، ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی کە مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجامبدرێت، گەیشتووەتە 28 ملیۆن کەس.

ناوەندەکە رایگەیاندووە، دوای دەنگدان لەسەر هەمواری سێیەمی یاسای ژمارە 12ی ساڵی 2018 تایبەت بە هەڵبژاردنی پارێزگاکان، کە تێیدا هاتووە دەنگدان بۆ ئەو کەسانە سنووردارە کە داتای بایۆمەتری خۆیان نوێکردۆتەوە، سەرۆکی حکومەت و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن پێویست کاربکات بۆ پەسەندکردنی هەڵمەتێکی گەورەی هۆشیاری و پەروەردەیی و پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا کە داوا لە دەنگدەران بکات داتاکانیان تۆمار بکەن بۆ دەرکردنی کارتی بایۆمەتری، هەروەها بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، کۆی گشتیی ده نگدەران، دوای زیادکردنی ئەوانەی لەدایکبووی ساڵانی 2004 و 2005ن، بوونه نزیکه ی 28 ملیۆن دەنگدەر، له کاتێکدا ئه وانه ی داتای بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە ته نها له 18 ملیۆن تێپەڕناکات و ئەمەش مانای ئەوەیە کە زیاتر له 10 ملیۆن دەنگدەر هه یه کە دەنگیان رەتدەکرێتەوە ئەگەر بایۆمەترییەکانیان نوێ نەکەنەوە.

مانگی ئازاری ساڵی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیدا بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە رۆژی 6-11-2023.

بابەتی پێشتر

لە چوار مانگدا 20 حاڵەتی گیانلەدەستدانی كرێكاران تۆماركراون

بابەتی دواتر

یەكێكیان دایكیەتی.. سێ كەس بەتۆمەتی فڕێدانی منداڵێك لە گەرمیان دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share