رووفاتی شاخەوانێک لەسەر لوتکەی ئێڤرێست دۆزرایەوە کە 100 ساڵ پێش ئێستا گیانیلەدەستداوە

گۆڤاری ناشناڵ جوگرافیک بڵاویکردەوە، رووفاتی شاخەوانی ئینگلیزی ئەندرۆ ئیرڤین دۆزراوەتەوە کە پێش لە 100 ساڵ لەسەر لوتکەی ئێڤرێست بێسەروشوێن بووبوو.

گۆڤارەکە ئاشکرایکردووە، لە مانگی ئەیلولی رابردوو هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین دەستیپێکردووە بۆ دۆزینەوەی رووفاتی ئەو سەرکێشیکارە کە ماوەی 100 ساڵە بێسەروشوێن بووە، تا توانراوە لە نزیک رووباری

سەهۆڵینی رۆنگبۆک پاشماوەی پێڵاوێک بدۆزرێتەوە، کە گۆرەوییەکانی ناوی ناوی ئەو شاخەوانەی لەسەر بووە.

لە ساڵی 1924 بەریتانیا تیمێکی پشکنینی رەوانەی لوتکەی ئێڤرێست لە زنجیرە چیای هیمالایە کرد و سەرجەمیان بێسەروشوێن بوون.

لە ساڵی 1999 رووفاتی جۆرج مالۆری یەکێک لە ئەندامانی تیمەکە دۆزرایەوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی زیاتر لە سێ ملیار دیناری بۆ خزمەتکردنی کەرتی وەرزش تەرخان کرد

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share