بانگەوازێکی بەپەلە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێنجەمین کەرنەڤاڵی فراوانی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ ساڵی 2024 لە دەڤەری راپەڕین ئەنجامدەدات.

کاروان گەزنەیی وتەبێژی لیستی یەکێتی لەو بارەیەوە رایگەیاند، ”لەو کەرنەڤاڵەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتارێک پێشکەش بە هاوڵاتییانی بیتوێن و پشدەر و هەرێمی کوردستان و یەکێتییەکان و دەکات”.

دەشڵێت، ”کەرنەڤاڵەکە رۆژی شەممە کە دەکاتە 12ی تشرینی یەکەمی 2024م کاتژمێر 3:30ی پاشنیوەڕۆ لەسەر شەقامی سەرەکی رانیە – دەربەند ئەنجامدەدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. گردبوونەوە بۆ پاڵپشتیی مانگرتنی مامۆستا و فەرمانبەرانی سلێمانی ئەنجامدرا

بۆ پاڵپشتیی مانگرتنەكەی سلێمانی و داواكردنی چارەسەری گرفتی مووچە لە هەولێر گردبوونەوەیەك ئەنجامدرا. لەمیانەی گردبوونەوەكەدا راگەیەندراوی رێكخراوی پیشەیی…
Total
0
Share