چین 24 ملیار دۆلار تەرخاندەکات بۆ دروستکردنی نەوت لە خەڵووز

کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانی وزەی چینی بەناوی (CEIC)، کە خاوەنی گەورەترین کانی خەڵوزیی وڵاتەکەیە، پلانی ئەوەی هەیە وەبەرهێنانێکی گەورە بە بڕی 24 ملیار دۆلار بکات بۆ دروستکردنی کارگەیەک کە خەڵووز بگۆڕێت بۆ نەوت لە شاری هامی لە پارێزگای شینجیانگ.

ئاژانسی هەواڵیی سکای نیوز لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئامانجی پڕۆژەکە دابینکردنی کەرەستەی خاوە بۆ پیشەسازی پترۆکیمیایی و سوودوەرگرتن لە هەر زیادەیەکی خەڵوز،  سەرەڕای ئەوەی وێستگەکە بە وزەی نوێبووەوە کاردەکات، بەڵام خەڵوز بەکاردەهێنێت و بڕیارە قۆناغی یەکەمی لە ساڵی 2027 دەست بە کارکردن بکات.

ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک پڕۆژەی گۆڕینی خەڵوز بۆ نەوتدایە لەو ناوچانەی خاوەنی کانەکانی خەڵوزن، وەک شینجیانگ، شانشی، نینگشیا و مەنگۆلیاى ناوەڕاست، کە بڕە پارەیەکی زۆریان تێدا وەبەردەهێنرێت.

بە گوێرەی قسەی ئاژانسی بلومبێرگ، چین هێشتا گەورەترین بەرهەمهێنەری خەڵوزە لە جیهاندا، بەڵام بەکارهێنانی خەڵوز لە بەرهەمهێنانی کارەبادا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، لەگەڵ زیادبوونی پشتبەستن بە سەرچاوەی وزەی نوێبووەوە وەک وزەی خۆر و با.

شی جینپینگ، سەرۆکی چین ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی کەشوهەوا دەبێت بەکارهێنانی خەڵوز لە ساڵی 2026وە دەست بە کەمبوونەوە بکات. ئەم گۆڕانکارییە وا لە کانەکانی خەڵوز دەکات کە بەدوای بەکارهێنانی بەدیلدا بگەڕێن، لەوانەش بەرهەمهێنانی نەوت لە خەڵوزەوە.

بابەتی پێشتر

وردەکاریی رووداوەکەی نزیک فولکەی نالی

بابەتی دواتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: نەوتی سپی بەسەر نزیكەی 199 هەزار خێزاندا دابەشكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share