بایدن: ئەمریکا دوایین کۆگای چەکە کیمیاییەکانی لەناوبرد

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە کۆتا کۆگاکانی چەکی کیماییان لە وڵاتەکەی لەناوبردووە و بەوەش ئەو هەنگاوە کۆتاییهات کە لە ساڵی 1997ـەوە دەستیانپێکردووە دوای واژووکردنی رێککەوتننامەی قەدەغەکردنی ئەو چەکە کوشندانە لە جیهاندا.

بایدن رایگەیاند، زیاتر لە 30 ساڵە ئەمریکا ماندوونەناسانە کاردەکات بۆ نەهێشتنی کۆگاکانی چەکی کیمیایی، ئێستا هەنگاوێک لە جیهانێکی دوور لە چەکی کیمیایی نزیکتربووینەوە.

هەروەها هانی ئەودوای جیهانی دا کە رێککەوتننامەی ساڵی 1997 بۆ “تەواوی قەدەغەکردنی جیهانی چەکی کیمیایی” واژوو بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە پێش راگەیاندنی کۆشکی سپی، سیناتۆری کۆمارییەکان میچ مەککۆنێل رۆژی هەینی ئاشکرایکرد کە شوێنی سەربازی “بلو گراس” کە دەکەوێتە ویلایەتی کێنتاکی لەم دواییانەدا تەواو بووە لە لەناوبردنی نزیکەی 500 تۆن ماددە کیمیاییە کوشندەکان دوای ماوەی چوار ساڵ.

مەککۆنێل وتی، هەرچەندە بەکارهێنانی ئەم چەکە کوشندانە وەک پەڵەیەکی نەسڕاوە لەسەر مێژوو دەمێنێتەوە، بەڵام دواجار میللەتەکەمان بەڵێنی خۆی جێبەجێکرد بۆ رزگاربوون لەم بەڵایە.

فێرناندۆ ئاریاس، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی ئۆپ سی دبلیو لە مانگی ئایاردا رایگەیاند، وڵاتانی دیکە کە رێککەوتننامەی چەکی کیمیایی ساڵی 1997یان واژووکردووە، پێشتر یەدەگەکانیان لەناوبردبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها ئەمریکا دەبێت لەناوبردنی یەدەگەکانی تەواو بکات، جەختیکردەوە، زیاتر لە “70 هەزار تۆن لە مەترسیدارترین ژەهرەکانی جیهان” لەژێر چاودێریی رێکخراوەکەیدا لەناوبراون.

بابەتی پێشتر

هەفتەی رابردوو گەرمترین بووە لە ماوەی 120 ساڵی رابردوودا

بابەتی دواتر

جۆکۆڤیچ بەرەو ناسناوی (24) هەنگاو دەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share