رەفعەت عەبدوڵا: یەكێتی ماڵی هەموو خەڵكە و دەرگای هەمیشە كراوەیە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی شەهید ئاشتی لەمەكتەبی رێكخستن، رەفعەت عەبدوڵا و سەركەوت زەكی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و مامۆستا خالید پێشوازیان لەژمارەیەك لێپرسراو و تەواوی هەڤاڵانی مەكۆی گۆڕان لە پیرەمەگرون كرد كە بڕیاریانداوە لەناو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا درێژە بەخەبات بدەن.

رەفعەت عەبدوڵا لە وتەیەكدا بەناوی مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە بەخێرهاتنی كردن و رایگەیاند، یەكێتی ماڵی هەموو كەس و تێكۆشەر و كورد پەروەرێكە و هەمیشە دەرگای واڵایە و ماڵە گەورەكەی هەمووانە، دواتر داوایلێكردن كە هەموو توانایان بخەنەكار بۆ سەرخستنی لیستی 129ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پەیامی یەكێتی بگەیەننە هەموو كەسوكار و دۆست و هەڤاڵەكانیان، تاوەكو دەنگ بە لیستی یەكێتی بدەن.

راشیگەیاند، ئەم حكومڕانییەی ئێستا لە كوردستان هەیە حكومڕانییەكی قۆرخكار و نادادپەروەر و خۆسەپێنە و پێویستە رێڕەوی حكومڕانییەکە ڕاستبكەینەوە و لە بەرامبەردا مستەفا سەڵاحەدین فەتاح لێپرسراوی مەكۆی گۆڕان بەناوی هەموو هەڤاڵانی مەكۆی پیرەمەگرونەوە بەڵێنیان دا پشتیوانی تەواوی لیستی 129ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بكەن و دڵسۆزانە شان بەشانی هەڤاڵەكانیان كاربكەن بۆ سەرخستنی لیستی 129.

بابەتی پێشتر

عێراق 22 خاڵی سنووریی نوێی لەسەر هێڵی سفری عێراق – تورکیا کردەوە

بابەتی دواتر

بایدن باری لەناکاوی راگەیاند و کاملا هێرس هۆشداری لە زریانێکی مێژوویی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share