شارەزایەکی کەشناسی، رایگەیاند، بەهۆی ئەو بارانەی ئەمڕۆ و چەند رۆژی رابردووەوە، مەترسیی وشکەساڵیمان تێپەڕاند.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، رایگەیاند، لەنیوەڕۆی ئەمڕۆوە کاریگەریی شەپۆلی دەریای سوور بەتەواوی لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات تەنیا چڕبوونەوەی هەوری ناوخۆیی هەیە لەهەندێک شوێندا.
دەشڵێت، لە زۆر شوێن دووهێندەی ساڵی رابردوو ئەم کاتە باران باریوە تەنانەت هەندێک شوێن تەنیا لەم چەند رۆژە هێندەی بارانی ساڵی رابردوو تۆمارکراوە کە ئەمەش دڵخۆشکەرە و دەتوانین بڵێین مەترسیی وشکە ساڵی لەسەر ناوچەکانمان دوورخستەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژانی داهاتوو کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆکەی دەریای ناوەڕاست لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەلاوازی بەردەوامدەبێت کە لەگەڵیدا بارستەهەوایەکی ساردیش هاتووە و پلەی گەرمی زیاتر دادەبەزێت.