قوباد تاڵەبانی: سەرۆك بافڵ گەنجانی لەگەڵ یەكێتی ئاشت كردووەتەوە

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە درێژەی كۆبوونەوەكانی لە ئیدارەی راپەڕین لەگەڵ تیمی رێكخراوە دیموكراتییەكانی كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا كە هیچ هێزێكی سیاسی هێندەی یەكێتی شەهید و قوربانی بۆ كوردستان نەداوە و ئێمەی یەكێتی بۆ هەمیشە شانازی بەو مێژووە پڕ لە سەروەرییەوە دەكەین، بەڵام ئەم مێژووە پڕ شانازییە بۆ ئەوە نییە كە ئێمە پاڵی لێ بدەینەوە، هەربۆیە پڕۆژە و پلانمان هەیە بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، ئێستا هاوڵاتییان خزمەتگوزارییان دەوێت، حكومڕانی باش و كارایان دەوێت، گەشەسەندنی ئابوری و داواكاری دیكەیان هەیە.

لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال وتیشی، “لە سێ ساڵی رابردوودا یەكێتی بە سەرۆكایەتیی سەرۆك بافڵ جگە لەوەی لە رووی حزبییەوە خۆی رێكخستووەتەوە، لە داواكاری و پێویستییەكانی چینە جۆراوجۆرەكانی كۆمەڵگەشی كۆڵیوەتەوە و بەرنامەی هەیە بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا روونی كردەوە كە پێشتر گەنجانی كوردستان متمانەیان بە یەكێتی لاواز ببوو، لە هەڵبژاردنەكانی رابردوودا رێژەیەكی گەورەی گەنجان نە ئامادەبوون بەشداریی لە هەڵبژاردندا بكەن و نە دەنگ بە یەكێتیش بدەن، بەڵام یەكێك لە گەورەترین شانازییەكانی سەرۆك بافڵ و ئەم یەكێتییەی ئێستا ئەوەیە تا رادەیەكی باش گەنجانی لەگەڵ یەكێتی ئاشت كردووەتەوە.

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشكرد، نەیارەكانمان هیچ كات وەك ئێستا لە یەكێتی و هێزی یەكێتی نەترساون، بە تایبەتیش كە یەكێتی ئەمجارەیان دەرگای لەسەر هەموو جۆرە ساختەكارییەك داخستووە، هەربۆیە سەركەوتنێكی گەورە چاوەڕێی یەكێتی و دەنگدەرانی یەكێتی دەكات و هەموو لایەكیش دڵنیادەكەینەوە كە ئەم سەركەوتنە گەورەیە بە باشترین شێوە بەكاردەهێنین بۆ راستكردنەوەی رێڕەوی حكومڕانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى یەكی سلێمانی: ئه‌وانه‌ى هێرشیانكرده‌ سه‌ر مه‌ڵبه‌ند خوێندكار نه‌بوون

ڕاگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى یەكی یه‌كێتی له‌ سلێمانى دەڵێت، ئەوانەی هێرشیانكردە سەر مەڵبەند خوێندكار ‏نەبوون، خەڵكی دیكە بوون.‏ جه‌بار فارس،…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: حكومەتی عێراق دەیەوێت ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دوابخات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “حكومەتی عێراق داوای وردەكاریی لیستی مووچە و میلاكات لە هەرێمی كوردستان دەكات، دەشڵێت،…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای بودجە و رێکخستنەوەی دارایی گشتی تاوتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجامدەدات و کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجە و رێکخستنەوەی دارایی…
Total
0
Share