کەرکوک.. چوار کەس بە گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون داخڵی نەخۆشخانە کران

ئەمڕۆ بە گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە شاری کەرکوک داخڵی نەخۆشخانە کران و چاوەڕوانی دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکانیان دەکەن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک چوار کەس بە گومانی تووشبوون بە پەتای تای خوێنبەربوون داخڵی نەخۆشخانەی شیفای 14 ی تایبەت بە نەخۆشییەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “نەخۆشەکان پێکهاتوون لە سێ ژن و پیاوێک، دۆخی تەندروستیان جێگیرە، پشکنینەکانیان رەوانەی بەغداد کراون بۆ پشتڕاستکردنەوەیان”.

ئاشکراشیکرد، “ئەو کەسانەی گومانی تووشبوونیان لێدەکرێت ئەندامی یەک خێزانن و باسیانلەوەکردووە لە ماڵەوە ئاژەڵیان سەربڕیوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح بۆ ئەبو كاروان: چەند ساڵە ڕەخنە لە پارتی و یەکێتی دەگرین بەم زمانە قسەیان نەکردووە

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری كوردستان، لە پەیامێكدا وەڵامی ئەبو كاروان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستان-ی داوەتەوە و دەڵێت،…
Total
0
Share