خەڵاتی ئەمساڵی نۆبڵی فیزیا بەخشرا بە دوو زانای بواری ژیریی دەستکرد

دەستەی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵ رایگەیاند، هەردوو زانا جۆن هۆبڤێلد-ی ئەمریكی و جیفری هینتۆن-ی بەریتانی-كەنەدی خەڵاتی ئەمساڵی نۆبڵی فیزیا-یان پێدەدرێت.

جیفری، زانای ژیریی دەستکرد لە 2023 وازی لەکارکردن لەگەڵ گوگڵ هێنا و، جیهانی لە مەترسییەکانی خراپ بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆجیایە ئاگاداركردەوە.

دەستەكە روونیشیكردەوە، بردنەوەی خەڵاتەكە لەپای ئەو دۆزینەوە و داهێنانەیە كە لە بواری ژیریی دەستكرد و پێشكەوتنەكانی بواری فێركردنی ئەلیكترۆنی هێناویانەتە ئاراوە.

خەڵاتەكە لەنێوان هەردوو براوەكەدا دابەشدەكرێت بە بڕی 11 ملیۆن كرۆنی سویدی (1.1 ملیۆن دۆلار) بۆ هەر یەكێكیان.

خەڵاتی نۆبڵی فیزیا لەلایەن ئەكادیمیای زانستیی شاهانەی سویدییەوە دەبەخشێرێت.

ئەكادیمیاكە روونیكردەوە، جۆن هۆبفیلد لە زانكۆی برینستۆن، نیوجێرسی، لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كاردەكات، جیفری هینتۆن لە زانكۆی تۆرینتۆ، كەنەدا كاردەكات.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق: وەزارەتی دارایی دەستی بە ئامادەکارییەکان بۆ بودجەی ساڵی 2025 کرد

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی: ڤاکسینی ئەنفلۆنزای وەرزی بەردەستە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share