دوو پزیشکی ئەمریکی خەڵاتی نۆبڵیان بۆ بواری پزیشکی پێبەخشرا

بەهۆی توێژینەوەكانیان لە بازاڕی كار و “ئەزموونە سروشتییەكان”

لیژنەی خەڵاتەکانی نۆبڵ بڵاویکردەوە، هەردوو پزیشکی ئەمریکی ڤیکتۆر ئامبروس و گاری رافکن بە هاوبەشی خەڵاتی نۆبڵیان بۆ بواری پزیشکی پێبەخشراوە.

ئەو دوو پزیشکە خەڵاتەکەیان لەپای دۆزینەوەی (microRNA) بەدەستهێنا کە بەشێکە لە پێکهاتەی ترشی ناوەکی و رۆڵێكی گرنگی لە رێکخستنی چالاکی بۆهێڵەکان هەیە.
لە مێژووی خەڵاتی نۆبڵدا، 114 جار بۆ بواری پزیشکی بەخشراوە و 227 کەس خەڵاتەکەیان لە ساڵە جیاوازەکاندا بردووەتەوە.

بڕیارە رۆژی هەینی 11 ی ئۆکتۆبەر براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و رۆژی 14 ی ئۆکتۆبەر خەڵاتی نۆبڵ بۆ بواری ئابووری رابگەیەندرێت.

ساڵانە لە 10 ی کانوونی یەکەم لە ساڵرۆژی کۆچی دوایی ئەلفرێد نۆبڵ لە رێورەسمێکدا براوەکان خەڵاتەکانیان وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share