بەهای دۆلاری ئەمریکی لە مامەڵە ناوخۆییەکانی بەیانی ئەمڕۆدا دابەزی

بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕەکان لە هەرێمی کوردستان، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی زیاتر لە 300 دینار دابەزی و ئێستا بە 155 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە نزیک لە 156 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

بەهای دۆلار رووی لە ناجێگیری زۆر کردووە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بانکی ناوەندیی عێراق رێژەی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەیەکی جێگیر هێشتووەتەوە و رۆژانە 250 ملیۆن دینارێک دەفرۆشێت، بەڵام ئەوە نەیتوانیووە سەقامگیری بۆ بەهای دۆلار دابین بکات.

بەهۆی ئەوەی دینارێکی زۆر لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بوونی هەیە و بازرگانەکان بۆ کڕینی شتومەک لە وڵاتانی دیکە پشت بە دۆلار دەبەستن، دەبێت بیکڕن هەر بۆیە خواست لەسەر دۆلار زۆرە.

لەلایەکی دیکەوە مەترسییەکانی هەر پەرەسەندنێکی نوێ لە ململانێ و دۆخی ئاڵۆزی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وای کردووە، خەڵک بیانەوێت هەر بڕە پارەیەک کە هەیانە بە دۆلار هەڵی بگرن نەوەک بە دینار ئەوەش وای کردووە، بەهای دراوەکە بەرزببێتەوە.

بابەتی پێشتر

بڕیاری 1701 ی نەتەوەیەکگرتووەکان دەتوانێت کۆتایی بە جەنگ بهێنێت؟

بابەتی دواتر

ساڵێک بەسەر رووداوەکانی 7 ی ئۆکتۆبەر تێپەڕدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان راگەیەندراوێک لەسەر وەرگرتنەوەی بارەگای دەزگای چاودێر بڵاودەکاتەوە

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، “دەزگای چاودێر لەسەرەتای دامەزراندییەوە بە پاڵپشتیی دارایی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان كارەكانی…
Total
0
Share