وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا لە ساڵی خوێندنی 2027 – 2028ەوە، سیستمی پەڕینەوە و دەرچوونی بە نمرەی 40 هەڵبوەشێندرێتەوە.
لە گشتاندنێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە کراوە، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا، لە ساڵی خوێندنی 2027 – 2028 بەدواوە، سیستمی پەڕینەوە (عبور) بۆ سەرجەم پەیمانگەكان هەڵبوەشێندرێتەوە.
لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکەدا هاتووە، بۆ پۆلەکانی چواری بنەڕەتی تا 11ـی ئامادەیی، بڕیاری دەرچوون لە یەک بابەت 40 نمرە و زیاتر دەبێت، هەروەها پێویستە خوێندکاران سەرجەم بابەتەكان بە نمرەی 50 و بەسەرەوە تێپەڕێنن، پاش سوودمەندبوون لە پێنج نمرەی بڕیار.