ئێران ئاسمانی وڵاتەکەی کردەوە

دوای چەند کاتژمێرێک لە داخستنی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا ئێران ئاسمانی وڵاتەکەی کردەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاویکردووەتەوە، دوای چەند کاتژمێرێک لە راگرتنی بەیانی ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران دەستیانپێکردەوە.

سەبارەت بە هۆکاری راگرتنی گەشتەکان، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی ئێران ئاشکرایکردبوو کە بەهەندێک هۆکاری پەیوەست بە سەلامەتی گەشتیاران بڕیارەکە دراوە.

راگرتنی گەشتەکان لە کاتێکدابوو ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی هێرشە مووشەکییەکانی چەند رۆژی رابردووی سەر وڵاتەکەی کردبوو.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ 15 شوێن مووچە وەردەگرن

بابەتی دواتر

بڕیاری 1701 ی نەتەوەیەکگرتووەکان دەتوانێت کۆتایی بە جەنگ بهێنێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share