نەتەوە یەکگرتووەکان هێزە ئاشتیپارێزەکانی لە لوبنان دەکشێنێتەوە

لیژنەی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاریدا تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 سەرجەم هێزە ئاشتیپارێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری لوبنان بکشێنەوە.

لیژنەی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بە کۆی دەنگ گەیشتینە ئەو ئەنجامەی تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 سەرجەم هێزە ئاشتیپارێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ژمارەیان زیاتر لە 10 هەزار کەسە، بە تەواوی لە باشووری لوبنان بکشێنەوە”.

ئەم بڕیارە پاش ئەوەدێت، ساڵی رابردوو ئەمریکا و ئیـ.ـسـ.ـرائیل بەهۆی جەنگ لەو ناوچانەی لوبنان، داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد ماوەی مانەوەی هیزە ئاشتیپارێزەکان لە باشووری لوبنان درێژبکەنەوە و لەگەڵ حکومەتی لوبنان هەماهەنگ بن.

هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان لە ساڵی 1978ەوە دروستبووە، لەو کاتەوە رۆڵی کاریگەریان گێڕاوە لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوخۆ و سنوورەکانی باشووری لوبنان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز: تورکیا لە رێککەوتنی هەرێم و بەغداد لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت ئاگادارکراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرایدەکات، وەزارەتی نەوتی عێراق، لایەنی تورکیای ئاگادارکردووەتەوە لە رێککەوتنیان لەگەڵ…
زیاتر ببینە

دوای مایکرۆسۆفت، گوگڵیش هۆشداری لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئێران دەدات

کۆمپانیای گوگڵ هۆشداریدەدات لە زیادبوونی چالاکییەکانی گروپە هاککەرەکانی سەر بە ئێران، ڕاپۆرتێکی کۆمپانیاکە مەترسیی هەڵمەتی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئەو…
زیاتر ببینە

وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و جێگرەکەی لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیاندا گیانیان لەدەستدا

بەیانیی ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و جێگرەکەی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان گیانیان لەدەستدا. بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکانی ئۆکرانیا وەزیری ناوخۆی…
Total
0
Share