بڕیارە سبەینێ دووشەممە دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی دەستپێبکات.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەینێ دووشەممە دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی لە سنووری مەڵبەندی یەک دەستپێدەکات.
مەڵبەندی یەك لە سلێمانی پێكهاتووە لە گەڕەکەکانی شەهیدانی ئازادی، ئازادی، عەلی كەمال، هەوارە بەرزە، گۆیژەی تازە و توویمەلیك.
بۆ هەر یەک بەرمیل نەوت بڕی 105 هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت.