ئاگرەكەی پاڵاوگەی گوێر كۆنتڕۆڵنەكراوە

تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو ئاگرەی لە پاڵاوگەی گوێر كەوتووەتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە پاڵاوگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نه‌وت له‌سەر رێگای هەولێر-گوێر كەوتەوە و تائێستا درێژەی هەیە.

لەدوای سەرهەڵدانیەوە، تیمە جیاجیاكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە هەوڵی دامركاندنەوەی ئاگرەكەن، بەڵام تائێستا نەتوانراوە كۆنتڕۆڵبكرێت و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان زیانی گەورەی ماددی لێكەوتووەتەوە، نازانرێت زیانی گیانی هەبووە یان نا.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچێک حەوت کەس دەستگیرکران

بابەتی دواتر

ئاگرەكەی گوێر كۆنتڕۆڵكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share