مووچەی مامۆستایانی گرێبەستیش پێش جەژن دابەشدەكرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، رۆژی شەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت.

عەلی رەئووف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رۆژی شەممە مووچەی مانگی سێی مامۆستایانی گرێبەست لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت، وەك پێشتر بەڵێنمان دابوو پێش جەژن مامۆستایانی گرێبەست مووچە وەردەگرن.

جێی ئاماژە بۆ کردنە، كەمێك پێش ئێستا خشتەی مووچەی مانگی سێ راگەیەندرا كە لە ماوەی سێ رۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتباری رووداوی کوشتنەکەی شەوی رابردووی سلێمانی دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوی کوشتنەکەی شەوی رابردووی عەلوەی سلێمانی، رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە…
Total
0
Share