توێژینەوەیەک نهێنییەکی دۆلفینەکان ئاشکرادەکات

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی دۆلفینەکان لەکاتی یاریکردن لەگەڵ یەکتردا پێدەکەنن.

توێژینەوەکە لەلایەن زانایانی فەرەنسی و ئیتاڵییەوە ئەنجامدراوە و 20 دۆلفین بەشدارییان پێکراوە و بۆیان دەرکەوتووە دۆلفینەکان کاتێک یاری لەگەڵ یەکتردا دەکەن دەمیان دەکەنەوە بە شێوەیەک وادەردەکەوێت زەردەخەنە بکەن.

توێژەران دەڵێن، دۆلفینەکان کاتێک بەتەنها دەبن یان لەگەڵ راهێنەرەکانیان یاری دەکەن ئەو رەفتارە نانوێنن تەنها ئەو کاتە دەیکەن کە لەگەڵ دۆلفینەکانی دیکەدان.

توێژەران پێیانوایە، دۆلفینەکان بۆ خۆپاراستنیان لەهەڵە تێگەیشتن لە کاتی یاریکردن و بۆ ئەوەی دۆلفینەکانی دیکە رەفتارەکانیان بە شەڕ لێکنەدەنەوە زەردەخەنە دەکەن.

بابەتی پێشتر

لیستی سەوزی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان:  تەنها بە تەوتین کێشەی مووچە کۆتایی دێت

بابەتی دواتر

گەرمیان.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و چوار كەسی دیكە برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share