شارەوانیی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رێگایەكی سەرەكی بەربەست دەكات و شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە بەشی پڕۆژەكانی شارەوانیمان هەڵدەستن بە چاككردنی جۆینتەكانی چواڕیانی سەرچنار لە سایدی هاتن لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود واتە شەقامی شەستی خوارەوە بە ئاڕاستەی پێچكردنەوە بەرەو شاڕێی پێشمەرگە بە ئاڕاستەی راپەڕین و هەروەها دەرچوون لەناو شارەوە بە ئاڕاستەی راپەڕین و ناوچەی پیشەسازیی رێگاكە بەربەستدەكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە شۆفێران دەكەین كە شەقامی جێگرەوە بەكاربهێنن.

بابەتی پێشتر

سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی رەوانەکردنی فڕۆکەیەکی تایبەتی کرد بۆ سعودییە

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتییەکی پێنج ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بە عێراق کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share