سەردەم سەردەمی بافڵ جەلال تاڵەبانییە

مەڵبەندی 3ی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، “حزب و رێكخراوی سیاسی، ئامرازی گەشەپێدانی هزر و بیری هاوڵاتی و پێشكەوتنی بەردەوامی سەردەمییانە و پردی پەڕینەوەی خۆشگوزەرانی و ئارامییە بۆ گەلان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، بەدروستبوونی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵی 1975، كۆتاییهات بەسیستمی تاك حزبی و سیستمی فرەحزبی هێنایە كایەوە، لە كاری روون و ڕەوای حزبایەتیدا، هزر و بیركردنەوەی سەرۆك مام جەلال بوو كە سەركردایەتی و كادیرەكانی حزب دەبێت خزمەتكاری میللەتەكەیان بن، یەكێك لەكارە گرنگەكانی حزبایەتیش پەخشكردنی گیانی تەبایی و لێبوردەییە لەناو كۆمەڵگەدا.

نەك وەكو ئێستا هەندێك حزب بوونە كەڵەگا بەسەر كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، تا ئەو رۆژەی دەمرن خەڵك لەنزیكەوە نایان بینێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تەنها لەشاشەكان بەمڕوومۆچی خۆیان پیشانی خەڵك دەدەن و هەموو شتێكیشیان جیایە لەگەڵ خەڵك و لەهاتنە دەرەوەشیان بەسەدان ماشێنەوە، شەقام و رێگا دادەخەن تا تێدەپەڕن”.

دەشڵێت، “بازاڕ و بازرگانیی قۆرخكراوە و دەست بەسەر هەموو كایەكانی ژیانی خەڵكدا گیراوە، خەڵك هیچی لەدەست نەماوە، لێرە حزب خاوەنی هەموو شتێكە تەنانەت بۆڕیی نەوتفرۆشتنیش هەر بەناوی خۆیانەوەیە”.

باسی لەوەش كردووە، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، كۆتاییهێنا بەم سەردەمە ناشیرینەی حزبایەتی، ئێستا سەردەم سەردەمی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانییە و سەركردایەتیی قۆناغێكی زۆر گرنگ و هەستیار دەكات و ئەم پڕۆسەیە پاڵپشتیی زۆرینەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانی لەگەڵدایە و شۆڕشێكی دیكەی نوێیە بۆ مەدەنیكردنی كاری حزبایەتی و دوورخستنەوەی حزب لە كاروباری دەوڵەت و سەرۆك بافڵ خۆی بەتەنها و بەبێ رێگاگرتن و شەقام داخستن، دەچێتە بازاڕ و وەك هەر هاوڵاتییەكی ئەم وڵاتە، دەچێتە هەموو شوێنێك بۆ ئەوەی بەهەمووان بڵێ سەردەمە نوێیەكە دەستیپێكردووە.

بابەتی پێشتر

مێسی سەرکردایەتی ئەرجەنتینییەکان دەکاتەوە بۆ قۆناغی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە: هیچ پاساوێك بۆ ئەم هێرشانە نییە جگە لە تێكدانی سەقامگیری و ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخی هەرێم

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، “هیچ پاساوێك بۆ ئەم ھێرشانە نییە جگە لە تێكدانی سەقامگیری و ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخی…
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: پەلاماردانی شوێنی ئاوەدانی هەڕەشەی جیدین بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان

لەدوای هێرشەکانی سەر شاری هەولێر مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، پەلاماردانی شوێنی ئاوەدانی هەڕەشەی جیدین…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكانی جیهاندا بە بەرزی ماوەتەوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو…
Total
0
Share