راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، رایگەیاند، “لەگەڵ ئیسرائیل هەماهەنگیمان هەیە و هێرشەکەی ئێران گاریگەریی نەبوو”.
جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل لە هەماهەنگیدابووین بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەریی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران”.
باسی لەوەش کرد، هێرشەکانی ئێران کاریگەرییان نەبوو، هاوکاریی ئیسرائیلمان کرد بۆ خستنەخوارەوەی مووشەکەکان.
وتیشی، “لەگەڵ ئیسرائیل تاوتوێی هەنگاوەکانی داهاتوو دەکەین”.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، ئێران بە سەدان مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و بەپێی ئاماری سوپای پاسدارانی ئێران هێرشەکە چەندین بنکەی سەربازیی ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج.