ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی ژنانە

ئەمڕۆ 8ی ئازار (8ی مارس) لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە رۆژی جیهانیی ژنان دانراوە، بەو بۆنەیەوە ساڵانە ‏لە سەرتاسەری جیهان یادی رۆژەكە دەکرێتەوە.

دیاریکردنی رۆژی 8ی مارس وەک رۆژی جیهانیی ژنان، بۆ چالاکیی ژمارەیەك لە ‏ژنانی ئەمریكی دەگەڕێتەوە کە زیاتر لە 160 ساڵ بەر لە ئێستا روویداوە، لەساڵی 1856 ‏هەزاران ژن لە نیویۆرکی ئەمریکا کە لە کارگەیەکی رستن و چنین کاریان دەکرد، بەهۆی نایەكسانییەكانیی كار و مووچەوە، ‏رێپێوانێكیان سازكرد و ناڕەزایەتییان دەربڕی.‏

داواكاریی ژنانی ناڕازی بریتیبوو لە هاوتاكردنی كرێی كار و كاتژمێرەكانی كاركردن ‏لەگەڵ پیاواندا، لەوکاتەدا کرێی ژنان کەمتر و کاتی کاریان زیاتربوو بەراورد بە پیاوان.

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 50 ساڵ و لە 8ی مارسی 1908، ژنانی کارگەی رستن و چنین لە نیویۆرک، لەگەڵ یادکردنەوەی ئەو رۆژەدا، جارێکی دیکە خۆپیشاندانیان کرد دژی کارکردنی زۆر، چەوساندنەوە و مووچەیەکی کەم، سەرۆکی کارگەکە بۆ ئەوەی رێگرییان لێبکات، دەگای کارگەکەی لەسەریان داخست، “بە هۆکارێکی نادیار” کارگەکە گڕی گرت و بەشێکی زۆری ژنانی ناو کارگەکە گیانیان لەدەستدا.

لەدوای ئەو رووداوەوە، ساڵانە لە ئەمریکا یادی ئەو رۆژە دەکرایەوە، تا دواتر و لە ساڵی 1975یشدا ‏بە فەرمی رۆژەكە بووە رۆژێکی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکان وەكو رۆژی جیهانیی ‏ژنان دانیپێدا نا.‏

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێک لە سلێمانی کچێکی هاوڕێی کوشت و دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

پێنج زیانی خواردنەوەی چا بە سکی بەتاڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share