ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی یەکەمین ڤاکسینی دژی کۆرۆنا پەسەندکرد

ئەگەرچی لە جیهاندا چەندین ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن کۆمپانیاکانەوە ڕاگەیەنراون و گەشەیان پێدەدرێت، بەڵام تەندروستیی جیهانی ڤاکسینەکەی کۆمپانیای فایزەر – بایۆنتیکی پەسەندکرد.

کۆمپانیا ئەمریکی – ئەڵمانییەکە توانی لە کێبڕکێی دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا هەنگاوی گەورە هەڵبگرێت و لە زۆرینەی وڵاتە گەورەکانی جیهاندا مۆڵەتی بەکارهێنان وەربگرێت، لەوانە بەریتانیا و ئەمریکا و چەندین وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش.

دوای ئەوەی دوێنێ 31 ی کانونی یەکەم ی 2020 ، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “دەتوانرێت ڤاکسینەکەی فایزەر وەک بەکارهێنانی بەپەلە دابەشبکرێت” پێدەچێت ئەم پەسەندکردنە ببێتە ڕەواجی زیاتری ڤاکسینەکە و وڵاتانی دیکەی جیهانیش ڕولەم ڤاکسینە بکەن.

تەندروستیی جیهانی ڕێگەی بە ڕێکخراوەکانی دیکەی وەک یونسێف داوە کە بەپێی بەرنامەیەک کاربۆ دابەشکردنی ڤاکسینەکە بکەن بەسەر جیهاندا، لەگەڵ ڕەچاوکردنی دادپەروەری لە دابەشکردندا.

لە ڕاگەیێندراوەکەی تەندروستیی جیهانیدا ئەوەش هاتووە، پەسندکردنی ڤاکسینەکە بۆ بەکارهێنانی بەپەلە دوای ئەوە دێت کە تیمەکانیان و شارەزایانیان بە داتاکاندا چوونەتەوە “لە لایەنی، سەلامەتی، دروستی و کواڵێتییەکەی”، ئێستاش خوێندنەوەی زیاتر بۆ داتاکانی ڤاکسینەکە دەکرێت و لە ماوەیەکی نزیکدا میکانزمی دابەشکردنی ڤاکسینەکە بەسەر جیهاندا بڵاودەکرێتەوە.

لەماوەی یەک ساڵدا کۆمپانیاکانی دەرمان توانیان پەی بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرن و بتوانن ڤاکسین لە دژی ڤایرۆسەکە دروستبکەن، بەڵام بەهۆی پێدانی متمانە لەلایەن ئەمریکا و کەنەدا و بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا، خەریکە ڤاکسینەکەی کۆمپانیای فایزەر ببێتە بێ ڕکابەرترین ڤاکسین و بازاڕی جیهانی کۆنترۆڵبکات.

بابەتی پێشتر

کۆرۆنا لە ساڵی 2020 دا چی بەسەر هاوڵاتییانی هەرێمدا هێنا؟

بابەتی دواتر

وێنە.. ئۆتۆمبیلە سوتاوەکانی سولەیمانی و موهەندیس دەبرێنەوە نزیک فڕۆکەخانەی بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share