ئەمریکا هێزی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئەگەر پێویست بکات ئامادەن چەند هەزار سەربازێک رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن.

سابرینا سینگ وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند، ئەمریکا ئامادەیە چەند هەزار سەربازێک رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات بە مەبەستی پاراستنی ئەمنیەتی ئیسرائیل و بەرگرییکردن لێی ئەگەر پێویست بکات.
وتیشی، ناردنی هێزەکە فڕۆکەی شەڕکەر و سەربازیی پێویست دەگرێتەوە.

ئەم لێدوانانەی ئەمریکا لە کاتێکدایە ئیسرائیل لە رێگای وشکانییەوە پێشڕەوی بۆ خاکی لوبنان کردووە و ژمارەی هێزەکانی لە ناوچەکە بۆ 43 هەزار سەرباز زیادکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان: جیهان ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەیەکی کارەساتباری پلەکانی گەرما دەبێتەوە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی کارەساتبار بەجۆرێک زیاترە لە دوو پلەی…
زیاتر ببینە

سوپای ئەمریکا: لە 24 کاتژمێری ڕابردوو ڕێگەمان بە تێپەڕینی هیچ کەشتییەک نەداوە بە گەرووی هورمزدا

سوپای ئەمریکا بڵاویکردەوە، ڕێگەمان بە تێپەرینی هیچ کەشتییەک نەداوە. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردەوە، زیاتر لە 10…
Total
0
Share