بۆ یەکەمجار پاسپۆرتی ڕەگەزی سێیەم دەرکرا

بۆ یەکەمجار وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر چاپکردنی پاسپۆرت، کە تیایدا هیچ ڕەگەزێک دەستنیشان نەکراوە و وەک پاسپۆرتی ڕەگەزی سێیەم ناسراوە.

پاسپۆرتەکە بۆ کەسێکی ئەمریکی بەناوی “دانا زییم” دەرکراوە و لەشوێنی دەستنیاشنکردنی ڕەگەز تەنها پیتی X نووسراوە، ئەوەش وەک ڕەگەزی سێیەم ناسراوە.

دانا زییم، تەمەنی 44 ساڵە و پێشتر ئەندامی هێزی دەریایی ئەمریکا بووە، لە ساڵی 2015دا شکاتیکردووە لە ناوەندی دەرهێنانی پاسپۆرت، چونکە ویستوویەتی ڕەگەزی لە پاسپۆرتەکەدا دیاری نەکرێت.

خاوەنی پاسپۆرتە نوێیەکە دەڵێت، “ئێستا زۆر خۆشحاڵم، بە پاسپۆرتە نوێیەکەمەوە دەتوانم بۆ شوێنە جیاجیاکان بڕۆم، ئەوە هەستێکی باوەڕپێنەکراوە”.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەواڵی دەستنیشاننەکردنی ڕەگەزی لە پاسپۆرتدا ڕاگەیاندبوو، ئەوە خۆشحاڵیی بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی لێکەوتەوە، کە دەیانوویست هیچ ئاماژەیەك بۆ ڕەگەز لە پاسپۆرتەكانیاندا نەبێت و وەک ڕەگەزی سێیەم پاسپۆرتەکانیان هەڵبگرن.

بابەتی پێشتر

فلادمیر فرانز.. كاندیدی جیاوازی پۆستی سەرۆک

بابەتی دواتر

مۆز كێشە دەخاتە نێوان تورك و سورییەكانەوە و دووەمیان سنوورداش دەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share