ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی وەرگێڕانە

لە کۆبونەوەی رۆژی 24 ی ئایاری 2017 کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بە بڕیاری 71/288 رۆژی 30 ی ئەیلولی وەک رۆژی جیهانیی وەرگێڕان دەستنیشانکرد.

ئامانج لە دەستنیشانکردنی ئەم رۆژە بۆ رێزگرتنە لەو کەسانەی کە پیشەی وەرگێڕانیان هەڵبژاردووە و کاردەکەن بۆ گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی و نزیکردنەوەی وڵاتانی زمان جیاواز لە یەکتری.

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان یەکێکە لەو دامەزراوە جیهانیانەی زۆرترین دەرفەتی کارکردنی بۆ ئەو کەسانە رەخساندووە بە شێوەیەک چەند سەت کارمەندێکی لە پسپۆڕی جیاوازیی زمانەوانی لە نووسینگە و نوێنەرایەتییەکانی لەسەر ئاستی جیهاندا هەن.
30 ئەیلول هاوکاتە لەگەڵ ساڵرۆژی کۆچی دوایی قەدیس جیروم، کە بە وەرگێڕی ئینجیل لە زمانی عیبرییەوە بۆ زمانی یۆنانی ناسراوە کە لە ساڵی 420 ی زاینیی دوای هەوڵە زۆرەکانی بۆ وەرگێڕانی کتێبە پیرۆزەکان کۆچی دواییکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوردێک لە سوید لەبارەی شەڕی 10ساڵەی مافیاکانەوە دۆکیومێنتارییەک بەرهەمدەهێنێت

کاروان فەرەج، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی باشووری کوردستان دۆکیومێنتارییەک لەسەر شەڕی بەردەوامی گروپە مافیاکانی سوید بەرهەمدەهێنێت، کە ماوەی 10 ساڵە…
Total
0
Share