وێنە.. یەکەمین پێشانگای هاوبەشی کاری دەستیی ژنانی ئێران و سلێمانی

ئەمڕۆ شەممە، پێشانگایەکی هاوبەشی کاری دەستیی ژنانی ئێران و سلێمانی لە شاری سلێمانی کرایەوە و چەندین کاری دەستیی جیاواز و کەلتووریی تێدا نمایشکرا.

پێشانگاکە بە هاوکاریی سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و لقی سلێمانیی یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان و بە بەشداریی ئەنجومەنی ژنانی دەستڕەنگینی عەقیق-ی ئێران و یەکێتی ژنانی دەستڕەنگینی سلێمانی بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەڕێوەدەچێت.

لە پێشانگاكەدا 25 هونەرمەندی ئێرانی هاوتای 35 هونەرمەندی سلێمانی بەرهەمەکانیان دەخەنەڕوو.

لە پێشانگاکەدا مەهدی شوستەری، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند،  کاری دەستی ڕەنگدانەوەی کەلتوور و نەریتەکانی هەر نەتەوەیەکە و ئاماژەی بە شارستانییەتی چەندین هەزار ساڵەی هونەری کاری دەستیی ئێران و پێگەی لەپێشینەی ئێران لە جیهاندا لەم بوارەدا کرد.

بەرپرسانی بەشداربوو لە پێشانگاکەدا ئاماژەیان بەوەکرد، ئەم پێشانگایە دەبێتە پردی پەیوەندی لەنێوان ژنانی ئێرانی و سلێمانیدا، هەروەها دەبێتەهۆی گۆڕینەوەی ئەزموونی چەند ساڵەی هەردوو نەتەوەکە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ بەسەر واتفۆرد-دا سەرکەوت و گەڕایەوە لوتکە

بابەتی دواتر

بۆچی کریستیانۆ هەمیشە بە قاچی ڕاست دەچێتە ناو یاریگا؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share