بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی: کەس ناتوانێت بە ئیرەیی لە جوانی سلێمانی کەمبکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی بڵاویکردەوە، سلێمانی جوانترین و گەشاوەترین شاری هەرێمی کوردستانە، سروشتەکەی وایکردووە هەمیشە گەشەکردن تیایدا بەردەوام بێت، بۆیە کەس ناتوانێت بە ئیرەیی لە جوانییەکەی کەمبکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، چەند رۆژێکە کە چوینەتە ناو هەڵمەتی هەڵبژاردنەوە کەناڵێکی پارتی بە هەق و ناهەق و بەڕاست و چەپ پەلاماری سلێمانی دەدات، هەر جارەی هەواڵێکی ناڕاست و بابەتێکی دوور لە راستیی دادەتاشێت ، دوێنێش بابەتێکی لەسەر پرۆژەکانی کەمئەندامان بە شێواوی بڵاو کردووەتەوە کە سەرلەبەری ناڕاستە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سلێمانی جوانترین و گەشاوەترین شاری هەرێمی کوردستانە، سروشتەکەی وایکردووە هەمیشە گەشەکردن تیایدا بەردەوام بێت، بۆیە کەس ناتوانێت بە ئیرەیی لە جوانی سلێمانی کەمبکاتەوە.
باسیلەوەشکردووە، سلێمانی لە دوو ساڵی رابردوودا پلەی یەکەمی هێناوە لە پرۆژەکانی وەبەرهێناندا، ئەم دەستکەوتە بە کەس کەم ناکرێتەوە، جگە لەوەش پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە سلێمانی سەرەڕای یەکەم بونیان لەسەر ئاستی هەرێم، هەزاران هەلی کاریان رەخساندووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی رێژەی هەلی کار لە سلێمانی لە پێش شارەکانی ترەوە بێت.

ئاشکراشیکردووە، تەنها لە سلێمانی سێ پرۆژەی گەورەی وەبەرهێنان بۆ کەمئەندامان و کورتە باڵاکان کراوە، سێ سیتی گەورە کە هەر یەکەیان نزیکەی یەک هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە خۆ دەگرێت، ئەمە بۆ یەکەم جار لە کوردستان و عێراقدا یەکەی نیشتەجێ بدرێت بە کەمئەندام و کورتەباڵا بە قیستی 45 ساڵ و بە مانگانەی تەنها 150 هەزار دینار، ئەمەش هەوڵی قوباد تاڵەبانی بوو.

 

 

بابەتی پێشتر

عێراق دەرگای بەڕووی ئاوارەکانی لوبنان کردەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لە ئێستادا دۆخی باشە و دەنگی باش دەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share