ڤیدیۆ.. ماوەی چوار ڕۆژە سێ كۆڵبەری کورد لەناو بەفردا بێسەروشوێنن

ماوەی چوار ڕۆژە سێ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ‏تورکیا لەناو بەفردا بێسەروشوێنن، خەڵکی ناوچەکەش بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ئەو ‏سێ کەسەدا.‏

ماوەی سێ ڕۆژی گەڕانی خەڵکی ورمێ بۆ دۆزینەوەی ئەو سێ کۆڵبەرە، هاوکات بووە ‏لەگەڵ بەفربارینێکی زۆر، کە تەنانەت ڕێگای گەیشتنی خەڵکی نەداوە بۆ بەرزاییەکان.‏

بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی ‏كوردستان و وان-ی باکوری کوردستان، ڕەنگە دۆزینەوەی ئەو سێ کۆڵبەرە ئەستەم بێت، ‏لە ئەگەری گیانلەدەستدانیشیان، دۆزینەوەی تەرمەکانیان تا بەهار قورس دەبێت.‏

لەگەڵ کۆڵبەرانی کورد لە سنوورەکە، پەنابەرە ئەفغانییەکانیش ڕێگای نێوان ورمێ بۆ ‏باکوری کوردستان دەگرنەبەر، کە ئەمان بەهۆی نەشارەزایی لە ڕێگاکان زووتر وندەبن، ‏لە تازەترین ڕووداویشدا ژن و پیاوێکی ئەفغانی لەو سنوورە گیانیان لەدەستداوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەکاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تۆمەتبارێکدا پۆلیسێک گیانیلەدەستدا

ئەمڕۆ لەکاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تۆمەتبارێکدا کارمەندێکی پۆلیسی کەلار گیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ تۆمەتبارێک کەبەپێی ماددەی…
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: بەغداد تائێستاش پێیوایە هەرێم پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ نەکردووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد تائێستاش پێیوایە هەرێم پابەندییەکانی خۆی وەکو پێویست جێبەجێ نەکردووە. غەریب ئەحمەد، ئەندامی…
Total
0
Share