شەقامێكی سەرەكیی سلێمانی نۆژەنكرایەوە

شەقامێكی سەرەكیی دەروازەی سلێمانی قیرتاو و نۆژەنكرایەوە.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ، سەرەڕای ئەوەی پشووی فەرمییە، تیمەکانیان دڵسۆزانە بەردەوامن لە کارکردن و دەستکرا بە قیرتاوکردنی بەشێک لە شەقامی “شاڕێی پێشمەرگە”.

پرۆژەكە لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکار و بەسەرپەرشتیی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەنجامدەدرێت و ئەمڕۆ کارکردن لە شەقامەکەدا تەواو دەكرێت.

نۆژەنكردنەوەكە شەقامی نێوان پردی دوڕیانی سەرچنار تا پردی قلیاسان دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share