هەرێم لەبارەی 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ بڕیار دەدات

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ مسۆگەرکردنی ناردنی مووچە بڕیاردراوە مانگانە بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ بلۆک بکرێت.

دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی راسپێردرا مانگانە بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ بلۆک بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەنگاوە بۆ ئەوەیە مانگانە هەر کاتێک پارەی مووچە ئامادەبوو، راستەوخۆ 120 ملیار دینارەکە رەوانەی بەغداد بکرێت و چیدی کێشەی دواکەوتنی مووچە دروستنەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای دهۆك لەسەر پشتیوانیكردنی چالاكوانانی بادینان هونەرمەندێك بە زیندانیكردن سزادەدات

لەلایەن دادگای دهۆكەوە سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر هونەرمەندێكدا سەپێنرا بەهۆی بڵاوكردنەوەی كلیپێكی پشتیوانی لە چالاكوانانی بادینان. سزاكە…
Total
0
Share