بۆچی لە دزیندا گرنگی بە ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان نادرێت؟

ئامارەكانی دزینی ئۆتۆمبێل لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئاماژە بە دەگمەنیی ئەو رووداوانە سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی كارەبایی دەدەن.

بەپێی نووسینگەی بیمەی نیشتمانیی بۆ ریشەكێشكردنی تاوانەكان (NICB)، تەنها لە ساڵی 2023دا زیاتر لە یەك ملیۆن ئۆتۆمبێل لە ئەمریكا دزراون، بەڵام نووسینگەكە دەگمەنییەكی زۆری بەدیكرد لە ژمارەی ئۆتۆمبێلە كارەباییە دزراوەكان، وەك ئەوەی پێگەی “ئەكسیۆس”ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە.

بەپێی پەیمانگای سەلامەتی لەسەر رێگای خێرا (IIHS)، رێژەی دزینی ئۆتۆمبێل لە ویلایەتە یەكگرتووەكان 49یە لە كۆی هەر 100 هەزار ئۆتۆمبێلێكی بیمەكراو.

بەڵام لەهەمان كاتدا رێژەی دزینی ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە جۆری تێسلا مۆدێل 3، بریتییە لە یەك لە هەر 100 هەزار ئۆتۆمبێلێك.

هۆكارەكەش دەگەڕێتەوە بۆ ئامادەكردنی ئەم ئۆتۆمبێلانە بە سیستمێكی پارێزراو كە چاودێریی هەڕەشە دەرەكییەكانی سەر ئۆتۆمبێلەكە دەكات.

نیكۆلاس زیتلینگر، تایبەتمەند لە بواری كاروباری گشتی لە نووسینگەی بیمەی نیشتمانی بۆ ریشەكێشكردنی تاوانەكان دەڵێت، تەنانەت لەگەڵ زیادبوونی قەبارەی دزینی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان بە تێپەڕبوونی كات، بەڵام هەر بە كەمی دەمێنێتەوە بەراورد بە ئۆتۆمبێلی ئاسایی.

وتیشی، “تەكنەلۆجیای ئەم ئۆتۆمبێلانە لەسەر ئاستێكی فراوان ناسراو نین، زۆرینەیان سویچ بەكارناهێنن، بەڵكو لەڕێی مۆبایل یان كارتی سویچەوە كۆنتڕۆڵ و ئاراستە دەكرێن”، ئەمەشی بە یەكێك لە هۆكارەكان ناوبرد.

بەپێی وتەی وتەبێژی پەیمانگای سەلامەتیش، بەهۆی ئەوەی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە لە گەراج دادەنرێن، یان لە نزیك ماڵەكان رادەگیرێن بەمەبەستی بارگاویكردنەوە، بۆیە ئامانجێكی سەرنجڕاكێش نین بۆ دزەكان.

هەروەك بوونی سیستمی جی پی ئێس GPS كە لە ئۆتۆمبێلە نوێیەكاندا جێگیركراوە، لەنێویشیاندا ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان، وادەكات بە ئاسانی بدۆزرێنەوە لەكاتی ونبووندا.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

بابەتی دواتر

نرخی نەوتی عێراق گەڕایەوە بۆ ناوچەی سوور

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share