فیلێک کێشەی دیپلۆماسی لەنێوان دوو وڵاتدا دروست دەکات

فیلێک کە لە چەند ساڵی رابردوودا وەک دیاری لەلایەن تایلاندەوە پێشکەش بە سریلانکا کرابوو بووەتە هۆی دروستبوونی کێشەیەکی گەورەی دیپلۆماسی لەنێوان هەردوو وڵات.

فیلەکە ناوی مۆسۆ راجایە و تەمەنی 29 ساڵانە، لە ساڵی 2001 تایلاند وەک دیاری پێشکەش بە سریلانکای کرد و گواسترایەوە بۆ پەرستگایەکەی بووزییەکان لەو وڵاتە.

لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی لە پەرستگاکەدا بووە فیلەکە پشتگوێ خراوە و چاودێری پزیشکی نەکراوە بەو هۆیەوە تووشی چەند نەخۆشییەک بووە، ئەمەش بە وتەی بەرپرسانی تایلاند.

لەسەر بڕیاری حکومەتی تایلاند فیلەکە بە فڕۆکەیەکی بازرگانی گواسترایەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی، کە تێچووی گەشتەکەی و چارەسەرییە پزیشکییەکانی 700 هەزار دۆلار بوو.

 

 

بابەتی پێشتر

سامانە ئاوییەکان: بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک رووبەڕووی سەختترین قۆناغی وشکەساڵی دەبینەوە

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن دەستدەکات بە وەرگرتنی داواکاری ئەو هاوپەیمانێتییانەی بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share