وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ گرێبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی ماستەرپلانی شاری هەڵەبجە بە بڕی زیاتر لە یەك ملیار دینار واژووكرا، كە ماستەر پلانەكە ڕێگاكانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەسەندنی هەڵەبجە رووندەكاتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئامادەبونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە، بەڕێوەبەری نەخشەدانانی هەڵەبجە گرێبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی ماستەرپلانی شاری هەڵەبجە بە بڕی زیاتر لە یەك ملیار دینار واژووكرا، كە ماستەرپلانی هەڵەبجە رێگاكانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەسەندنی هەڵەبجە روودەكاتەوە
هاوكات لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ساسان عەونی رایگەیاند، ڕەزامەندیی حكومەتی هەرێم بۆ پڕۆژەكە وەرگیراوە، لەوكاتەوە تیمەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە هاوبەشی لەگەڵ تیمەكانی پارێزگەی هەڵەبجە دەستیان بە ئامادەكاری و سۆراخكردنی كۆمپانیایەك كرد و دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەیەكی زۆر كۆمپانیای خەتیب و علمی دەستنیشان كرا بۆ ئەو پڕۆژەیە كە لە هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كاری لە بواری ماستەرپلاندا كردوە وەكو پشتێنەی سەوزایی هەولێر.