بەهۆی شۆرتی كارەباوە ئاگر كەوتەوە و ماڵێك سووتا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، بەهۆی شۆرتی كارەباوە ئاگر كەوتەوە و بەشێكی ماڵێك لە ناوەندی قەزای سۆران سووتا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگاداركراینەوە كەوا رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە ماڵێك لە گەڕەكی هەرێم لە ناوەندی قەزای سۆران هەیە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوو تیم لە بنكەكانی بەرگریی شارستانیی سۆران و دیانا و تیمی رزگاركردنی سەر بە بەرێوەبەرایەتیمان دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەكە و دوای گەیشتنی تیمەكان توانرا ئاگرەكە كۆنترۆڵبكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەپێی راپۆرتی تیمی ناوبراو، هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە شۆرتی كارەبا بوو و رووداوەكە تەنها زیانی ماددی هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا: تاوەکو ئێستا بڕیار لەبارەی درێژکردنەوەی پشووەوە نەدراوە

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی درێژکردنەوەی پشووەوە نەدراوە. عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی…
Total
0
Share