دامەزراندنی سێ یەکەمەکان تاوتوێ دەکرێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەناو ئەو پرسانەی باس دەکرێت، دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكان، پرسێكی گرنگی ئەمڕۆی كۆبوونەوەکە دەبێت.

فەرمانگەی میدیا  و زانیاری بڵاویکردەوە، میوانداریی سەرۆكی ئەنجومەنی گشتیی راژە دەكرێت، بۆ خستنەڕووی راسپاردە و پێشنیارەكانیان، سەبارەت بە دۆسییەكانی: فەرمانبەرانی گرێبەست، سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم، هەڵگرانی بڕوانامە باڵاكان، و ئەوانەی كە یاسای پلەبەندیی خاوەنپیشەی تەندروستی و پزیشكی دەیانگرێتەوە.

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان مافی مامەڵەکردنی بە بودجەی هەرێمی کوردستانەوە هەیە و دەتوانێت خۆی بڕیاری دامەزراندنیان بدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەرمیان.. ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزیی لە مەڵبەندە تەندروستییەكاندا دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان بڵاویكردەوە، لە ئێستادا ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزیی بۆ سەرجەم مەڵبەندە تەندروستیەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی…
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: دەستخۆشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەکەم بۆ یەکڕیزییان لە پرسی هەڵەبجە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەستخۆشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات بۆ یەکڕیزییان لە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای…
Total
0
Share