سەعدی پیرە: دەستخۆشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەکەم بۆ یەکڕیزییان لە پرسی هەڵەبجە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەستخۆشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات بۆ یەکڕیزییان لە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا رایگەیاند، دەستخۆشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکەم بۆ یەکهەڵوێستی و یەکڕیزییان، بۆ بە رەسمی ناساندنی پارێزگای هەڵەبجە.

دەشڵێت، هەڵوێستی دژ بە هەڵەبجە، وەک جارێکیتر کیمیابارانکردنیەتی و مایەی شەرمەزارییە.

تائێستا پێنج جار پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە خراوەتە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، بەڵام تائێستا تێنەپەڕێندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی: لەگەڵ ئەمریكا هەماهەنگین لەبارەی دۆسیەی شتنەوەی ئەو پارانەی پەیوەندییان بە عێراقەوە هەیە

وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو ئاڵنگارییانەی دووچاری حكومەتی داهاتوو دەبنەوە بەهۆی یاسا و دامەزراوەكانی حكومەتەكانی پێشترەوەیە و دەڵێت،…
زیاتر ببینە

شاهۆ عوسمان: هەوڵدەدەین قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە بکەینەوە

جێگری پارێزگاری سلێمانی دەربارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکەی شاری سلێمانی رایگەیاند، “هەوڵی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەدەین”. شاهۆ عوسمان جێگری…
Total
0
Share