وەزارەتی خوێندنی باڵا: سەنتەری راوێژکاریی زانکۆلاین لە زانکۆی ئاکرێ کرایەوە

سەنتەری راوێژکاریی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە زانکۆی ئاکرێ کرایەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەنتەری راوێژکاریی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12 ی ئامادەیی لەناو کەمپەسی زانکۆی ئاکرێ کرایەوە.

دەشڵێت، خوێندکاران دەتوانن رۆژانە لە کاتژمێر 9ی بەیانی تاوەکو 1ی نیوەڕۆ، سەردانی سەنتەرەکە بکەن، بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم کە پرۆسەکە بە سەرپەرشتیی سەرۆکایەتیی زانکۆ لەگەڵ کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکییەکان ئەنجامدەدرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو نزیکەی 23هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بینراون

تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، مانگی رابردوو 22,859 منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بینراون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی،…
Total
0
Share