لە بازاڕی ڕەشدا لە ئێران ڤاکسینی کۆرۆنا دەفرۆشرێت

فەرماندەی هێزە ئەمنییەکانی تاران ئاشکرایدەکات، لە بازاڕی ڕەشدا دەرمانێک بەناوی ڤاکسینی کۆرۆناوە فرۆشراوە بە نرخی زیاتر لە هەزار یۆرۆ.

حسێن ڕەحیمی، فەرماندەی هێزە ئەمنییەکانی تاران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ 15 ی کانوونی دووەم، ڕایگەیاند، “دەرمانێکی دیکە کە هیچ بنەمایەکی زانستی نییە بەناوی ڤاکسینی کۆرۆناوە بە هەزار یۆرۆ فرۆشراوەتە خەڵکی، لە کاتێکدا وڵاتانی گەورەی جیهانی بۆیان بووە بە کێشە کە چۆن ئەم ڤاکسینە بگوازنەوە بۆ وڵاتانی دیکە، کەچی خەڵكی بە ئۆنلاین دەیانەوێت لە بازاڕی ڕەش ڤاکسینیان دەستبکەوێت”.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئیسنای ئێرانی، “ئەو دەرمانەی وەک ڤاکسینی کۆرۆنا بە خەڵكی فرۆشراوە، لە بازاڕی ڕەشی ناسر خەسرەو ساخکراوەتەوە و خەڵکی زیاتر لە هەزار یۆرۆیان پێداوە، لە کاتێکدا نازانرێت دەرمانەکە چییە و چۆن گەیشتووەتە ئێران و لەچیدا هەڵگیراوە”.

ئەمە جاری یەکەم نیە دەرمانی ساختەی کۆرۆنا لە بازاڕە ڕەشەکانی ئێراندا ساخبکرێتەوە، سێ مانگ پێش ئێستاش دەرمانی ڕمدیسڤێر کە وابڵاوکرایەوە کاریگەری باشی هەیە لەسەر توشبوانی کۆرۆنا نرخێکی خەیاڵی لە بازاڕە ڕەشەکانی ئێراندا تۆمارکرد، بەڵام حکومەتی ئێران ئەوکات ڕایگەیاندبوو کە مەرج نییە ئەو دەرمانەی لە بازاڕە ڕەشەکاندا دەفرۆشرێت ڕمدیسڤێر بێت.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی ترەمپەوە ڕونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

وێنە.. لە هەولێر لەسەر خواردنی سەروپێ شەڕەتەقە ڕویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆسیەی خاشقچی… پەیامنێرانی بێسنوور ڕەخنە لە زاڵبوونی سیاسی بەسەر دادگای تورکیا دەگرێت

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور سەرکۆنەی زاڵبوون و کاریگەریی سیاسی بەسەر سیستمی دادوەریی تورکیادا دەگرێت، ئەمە لەکاتێکدایە  دانیشتنێکی نوێی دادگای…
Total
0
Share