ئێران: لە رێگای ئاسمانی عێراقەوە هێرشدەکەینە سەر ئیسرائیل

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە رێگای ئاسمانی عێراقەوە وەڵامی ئیسرائیل دەدەنەوە.

میدیاکانی ئێران لە زاری بەرپرسانی سەربازیی وڵاتەکەیانەوە بڵاویانکردەوە، ئیسرائیل لە رێگای ئاسمانی عێراقەوە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران ئەنجامداوە، کە ئەمە پێشێلکردنی روونی سەروەری خاکی عێراقە.

جەختیشیانکردەوە، ئێران لەسەر هەمان ئەو رێڕەوە ئاسمانییانەی ئیسرائیل بۆ هێرشەکانی بەکاریهێناون، وەڵامیان دەداتەوە.

چاوەڕێدەکرێت، ئێران لە رێگای مووشەکی بالستییەوە و بە چەند قۆناغێک هێرشبکاتە سەر ئیسرائیل.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share