بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسکیلێکەوە دوو کەس لە گەرمیان برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو، لە نزیک کاتژمێر 2:30 خولەک لەسەر رێگای کەلار – کفری نزیک گوندی حاجی عەواد، ماتۆڕسکیلێک بە ئاڕاستەی قەزای کەلار رۆیشتووە و وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەکەوە لێخوڕ و سەرنشینێکی ماتۆڕسکیلەکە برینداربوون، گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

هاوکات باس لەوەشکراوە، بریندارەکان لەدایکبووی ساڵی 1995 و 2004ن و دانیشتووی ناحیەی رزگاری سەر بەقەزای کەلارن، و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران.

جێگەی ئاماژەیە، هەر شەوی رابردوو، لە گەرمیان چەند رووداوێکی دیکەی هاتوچۆ روویانداوە و بەهۆیەوە بە کۆی گشتی رووداوەکان شەش کەس برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندنی باڵای عێراق بڕیاری دانپێدانانی بە زانكۆیەكی هەرێمی كوردستاندا دەركرد

بڕیاردەری لیژنەی خوێندنی باڵای ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، بڕیاری دانپێدانان بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە…
Total
0
Share