بزوتنەوەی گۆڕان: پێویستمان بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە

بزوتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەپێناو پڕۆسەی دیموکراسی، گەڕانەوە بۆ دەنگ و ئیرادەی هاونیشتمانیان، رەوایەتیدان بە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، پێویستمان بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە.

بزوتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، باشترین بژاردە لەبەردەم هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردە، بە بەشداری و لێکتێگەیشتنی هەموو لایەنە سیاسییەکان، هەڵبژاردنێک وەڵامگۆی پێداویستیە نیشتمانی، قانونی، دامەزراوەیی و بەپیرەوەچوونی ژیان و گوزەران و دابینکردنی موچەی فەرمانبەران بێت.

بزوتنەوەکە باسی لەوەشکردووە، لە هەمووی پڕبایەختر لە رێگەی پەرلەمانی هەڵبژێردراوی کوردستانەوە نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوریەکانی هەرێم بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئەمڕۆ لەگەڵ کۆتاییهاتنی دەوامی رەسمیدا وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان رادەگیرێت

دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ، لەگەڵ کۆتاییهاتنی…
Total
0
Share