میدیای رەسمیی یەكێتی: زۆرینەی كاندیدەكانی یەكێتی گەنجن و خاوەن بڕوانامەی باڵان

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە 172 كاندیدەوە لەهەر چوار بازنەكەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەشداریی دەكات، كە بەشێكی زۆری كاندیدەكانی گەنجن و لەبڕوانامەدا لەئاستێكی باڵادان كە 88% یان خاوەنی بڕوانامەی بەرزن و دابەشبوون بەسەر پسپۆڕێتییەكاندا كە پەرلەمانی كوردستان دەیخوازێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی میدیای رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە لە مەكتەبی هەڵبژاردنەوە دەستیكەوتووە، 22.67% ی كاندیدەكانی یەكێتی بڕوانامەی خوێندنی باڵایان هەیە كە 39 كاندیدە، هەروەها 65.7%ی كاندیدەكان بڕوانامەی بكالۆریۆس و دیبلۆمیان هەیە كە 113 كاندیدە، هاوكات كەمترین كاندیدی بڕوانامەی ئامادەییان هەیە.
كاندیدەكانی یەكێتی بەشێكی بەرچاویان گەنجن كە 23 كاندیدە و تەمەنیان لە نێوان 25 بۆ 40 ساڵدایە، ئەوانەی دیکەشیان زۆرینەیان تەمەنیان لە نێوان 40 بۆ 60 ساڵدایە.

بەپێی پێنجەمین مەرسوومی سەرۆكی هەرێمی كوردستان 20ی 10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت كە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەڕێوەیدەبات و سیستمی هەڵبژاردنەكەش فرە بازنەیی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی داوای سنووردانان بۆ هێرشی سەر خۆپیشاندەرانی عێراق دەكات

سەرۆكی هەرێم نیگەرانی لەبارەی بەئامانجگرتنی خۆپیشاندەرانی عێراق دەردەبڕێت و داوادەكات سنوورێكی بۆ دابنرێت. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share