هۆشداری بەو هاوسەرانە دەدرێت کە جیابوونەتەوە

پسوڵەی خۆراکی هەولێر، هۆشداری بەو هاوسەرانە دەدات کە جیابوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر، بڵاویکردەوە، ئەو خێزانانەی جیابوونەتەوە و (تەڵاق نامە)یان هەیە، بەڵام لەبەر هەر هۆکارێک بێت لە ئەپڵیکەیشنەکە یەکێکیان ناوی بلۆک کراوە، جا چ خانمەکە بێت یان پیاوەکە، لەم حاڵەتەدا پێویستە ئەو کەسەی کە ناوی سڕاوەتەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکات بۆ ئەوەی فۆڕمی تایبەت بە کێشەی خێزانیان بۆ پڕبکەینەوە و رەوانەی بەغدادی بکەین.

دەشڵێت، “گرنگە سەردانمان بکەن بۆ ئەوەی بەشە خۆراکیان نەفەوتێت و ناویان داغڵی سیستمی نوێکردنەوەی بەشە خۆراک بکرێت و کێشەکەیان بۆ چارەسەربکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا لەبارەی كوشتنی خێزانە كوردەكە: چاوەڕوانین توركیا لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەم ڕووداوە ناشرینە بكات

دەربارەی ڕووداوی كوشتنی حەوت ئەندامی خێزانێكی كورد، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، چاوەڕوان دەکەین تورکیا دڵنیایی بدات لێکۆڵینەوەیەکی…
زیاتر ببینە

كارمەندانی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون لە سلێمانی گردبوونەوە

لە شاری سلێمانی بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەکانیانەوە، كارمەندانی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا ئەمڕۆ یەکشەممە، کارمەندانی نەخۆشخانەی…
Total
0
Share