عێراق گەشتی بۆ 20 وڵاتی جیهان ڕاگرتووە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق، ئاشکرایکرد کە گەشتی ئاسمانی لە عێراقەوە بۆ 20 وڵاتی دیکە ڕاگیراوە، بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆرە نوێیەکەی لەو وڵاتانە.

دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ 14 ی کانوونی دووەم، ڕایگەیاندووە، بە پێی بڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانی، كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكانیان راسپاردووە كە گەشتی هاووڵاتییانی عێراق بۆ 20 وڵاتی جیهان رابگرن.

لە بەیاننامەکەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراق ئەو وڵاتانەی گەشتیان بۆ قەدەغەکراوە بریتین لە، ” بەریتانیا، نەمسا، بەلژیكا، دانیمارك، فینلاند، فەرەنسا، جۆرجیا، ئەڵمانیا، یۆنان، ئێرلاند، لۆكسمبۆرگ، سلۆڤاكیا، ئیسپانیا، بەرازیل، ئەمریكا، هیند، ئوسترالیا، ژاپۆن، باشووری ئەفریقیا و زامبیا”.

بەپێی بەیاننامەکە گەشت بۆ ئەو وڵاتانە ڕاگیراوە و گەشتیاران لەو وڵاتانەوە دەتوانن سەردانی عێراق بکەن، بەڵام لەژێر چاودێری تەندروستیدا دەبن و ئەگەر پێویست بکات کەرەنتینە دەکرێن.

لەکاتێکدا جیهان سەرقاڵی دۆزینەوە و کوتان بوو بە ڤاکسینەکانی دژ بە کۆرۆنا، لە بەریتانیاوە جۆرێکی گۆڕاوی ڤایرۆسەکە سەریهەڵدا، ئێستا ڤایرۆسە نوێیەکە لە چەند شوێنێکی جیهانش تۆمارکراوە، بەڵام بەپێی وتەی تەندروستیی جیهانی ڤاکسینەکانی کرۆنا دژی ئەمجۆرەش  لە کۆرۆنا کاریگەرە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لەبارەی چییەوە کۆبوونەوە؟

بابەتی دواتر

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق ئاشکرادەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share